هەرێم نیوز
ئیسماعیل
بێشکچی، کۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دۆستی گه‌لی کورد رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی په‌که‌که
له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
ئیسماعیل بێشکچی له
لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی نییه په‌که‌که
هێرش بکاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یکات، نه‌ناسینی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و په‌که‌که ده‌یه‌وێت قه‌واره‌یی هه‌رێمی کوردستان
له‌ناو ببات".
گوتیشی: "پیلانی نێوده‌وڵه‌تی
دژ به کورد، له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ئارادایه و پیلانی هه‌رێمی دژ به
کوردیش ئێستا له ئارادایه و هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ش له
چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانانه‌دایه".
بێشکچی ئاماژه به‌وه کرد،
په‌که‌که دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه و له سه‌ر حیسابی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی هه‌وڵ
ده‌دات دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره بكات.
بێشكچی جه‌ختیشی كرده‌وه:
"په‌که‌که پشتگری له مافی ده‌وڵه‌تبوونی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین ده‌كات،
به‌ڵام دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه".
بێشکچی گوتیشی: "پارتی
له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا به ئاراسته‌ی کوردستان هه‌وڵی دا، له به‌ر ئه‌و
هۆکاره‌ش په‌که‌که‌هێرش ده‌کاته سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان".