دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16/06/2021

دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەكی بەرچاودا بەزی

هەرێم نیوز

ئەمرۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەكی بەرچاودا بەزی و دواینیوەڕۆی ئەمڕۆش 100دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 950 دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی حوزیرانی 2021 لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 149 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەکرا

هەفتەیەک زیاترە بەهای دۆلارێکی ئەمریکی هەزار و 500 دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵ بانکی ناوەندیی عێراق وای دانابوو کە بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بە 1460 دینار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەبکرێت.

نرخی دراوەبیانییەكان لە بازاڕەکانی کوردستاندا :
نرخی ١٠٠ پاوەن ٢١٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٨٠  هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠  هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٨ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:
تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار تمەن.
لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP