دواین هەواڵ

عێراق‌

 18/06/2021

هاوسەری حەلا کچە بچووکەکەی سەدام حسين لە زیندان ئازاد كرا

هەرێم نیوز

جەمال مستەفا عەبدوڵڵا، زاوی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشوی عێراق، دوای 18 ساڵ لە زیندان ئازادکرا.

كەناڵی روسیا تودەی بڵاوی كردەوە، جەمال مستەفا عەبدوڵڵا، هاوسەری حەلا کچە بچووکەکەی سەدام حوسێن، لە دوای 18 ساڵ زیندانیكردن ئازاد كراوە .

بەر لە رووخانی دەسەڵاتی سەدام حوسێن، جەمال مستەفا، جێگری بەرپرسی دۆسیەی هۆزەکانی عێراق بوو.
جەمال مستەفا عەبدوڵڵا، لە ساڵی 2003 لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق و رووخانی ڕژیمی بەعسەوە  لەلایەن ئەمریکاوە ناوی خرایە لیستێکی داواکراوانەوە کە 52 کەس بوو .

هەر بەگوێرەی هەواڵی كەناڵەكە، بەرزان عەبدولغەفور ئەلمەجید، یەکێک لەفەرماندەکانی پاسەوانی تایبەتی سەدام و فەریق روکن وەلید حامد تکریتی کە 2003 پارێزگاری بەسرە بووە ئازادکراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP