سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
18/06/2021
سه‌رنجه‌كانی پارتی له‌سه‌ر ئێستا‌و ئایینده‌ی ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چین؟
هه‌رێم نیوز
كه‌مال كه‌ركوكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له كه‌ركوك به هێمنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌مال كه‌ركوكی، له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24 وتویه‌تی: رژێمی پێش‌و بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌و هه‌مو ئامێره سه‌ربازیانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدابون، پرۆسه‌ی ته‌عریبی به توندوتیژی به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه بوه هۆی زه‌مینه‌سازی بۆ به‌رده‌وامیدان به ته‌عریب له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌و پرۆسه‌یه ئێستا به هێمنی به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سێكی نه‌شیاویان به‌سه‌ر ئیداره‌دانی ئه‌و پارێزگایه‌دا سه‌پاند.
ئه‌وه‌شی وتوه: به‌داخه‌وه به هاوكاری لایه‌نێكی كوردی، پارێزگاری سه‌پێندراو تا هه‌ڵبژاردنی داهاتو له پۆسته‌كه‌یدا هێڵرایه‌وه و هه‌وڵه‌كان تا ئیستاش به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگاره كه به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه، بكرێته پارێزگاری هه‌میشه‌یی كه‌ركوك.
كه‌ركوكی ده‌ڵێت، "پارێزگاری سه‌پێندراو ته‌نها خه‌می خۆیه‌تی و هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ن، خۆی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لای خزمه‌تكردنی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات عه‌ره‌بی زیاتر له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هاورده‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوك بكات، بۆ پێكاندنی ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌ندێكیان به ناوی ئاواره هێناون له‌و ناوچانه نیشته‌جێكردون.
ئاسانكاریشییان بۆ ده‌كات، تاوه‌كو له سه‌نته‌ری شاره‌كه جێگیر بكرێن و مافی ده‌نگدانیشیان له‌و شاره پێده‌درێت."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه: "هه‌رێمی كوردستان له هه‌مو كۆبونه‌وه، دیدار و گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، فۆكه‌سیان خستوه‌ته سه‌ر پرسی كه‌ركوك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام نابێت".
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، كه كورد هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خۆی له كه‌ركوك، به‌ڵام هیوادارم ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ڕێككه‌وتن بێت و به‌ڕێگه‌یه‌كی نه‌خوازراو نه‌بێت و هه‌ر ده‌بێت دۆخی ئه‌و شاره هه‌ر ئاسایی بكرێته‌وه و ناشبێت ته‌عریب بمێنێت."
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ی كورد له شاره‌كه كه‌مده‌كاته‌وه
كه‌مال كه‌ركوك جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كرده‌وه، "نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌نگی كورد له‌و شاره كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و یاسایه‌ی به‌مدواییه بۆ دیاریكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌گوێره‌ی سنوری جوگرافیا دانراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر باڵانسی كورد له كه‌ركوك ده‌بێت، كه به داخه‌وه هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كورد ئاگاداری ئه‌و یاسایه بون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر رێژه‌ی كورد له‌و شاره.
كه‌ركوكی داوا ده‌كات "ئه‌و یاسایه هه‌مواربكرێته‌وه و كه‌ركوك بكرێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارییه نه‌مینێت." داواشی له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كرد، ده‌نگیان له‌وپێناوه‌دا هه‌ڵبڕن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بخه‌نه‌گه‌ڕ."
كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێت، "دادگای فیدراڵی له‌مباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، یان ئه‌وه‌تا روی خۆی سپی ده‌كاته‌وه، یانیش ئه‌و كاره ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ئیتێكی كاری دادوه‌ری ناگونجێت."
پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك؟
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: پارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له كه‌ركوك به‌شداربێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێری دۆخی كه‌ركوك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت به چ شێوه‌یه‌ك ئاسایی ده‌كرێته‌وه، له هه‌ر حاڵه‌تێكیشدا پارتی بزانێت سته‌مكارییه‌كان له لوتكه‌دا ده‌مێننه‌وه، بۆی هه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه، بۆیه هیوادارین دادگای فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه كار له‌سه‌ر ئه‌و تانانه بكات، كه پێشكه‌شی كراون و بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه له‌وباره‌یه‌وه بدات.
سه‌باره‌ت به‌و تانانه‌ش پێشكه‌شكراو رونیكردوه‌ته‌وه: ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵ كراون، تایبه‌تن به‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه له یاساكه‌دا هه‌ن، به‌وه‌ی كه بۆ ناوچه كوردییه‌كان هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر كراوه به زیاتر له 138 هه‌زار ژماره‌ی دانیشتوان، له‌كاتێكدا بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان نرخی هه‌ر كورسییه‌ك به خوارتر له 100 هه‌زار كه‌س دیاریكراوه، كه له ده‌ستوری عێراقدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، بۆ هه‌مو ناوچه‌یه‌كی عێراق 100 هه‌زار كه‌س به‌رامبه‌ره بۆ یه‌ك كورسی له په‌رله‌مان."
ده‌شڵێت: داوامان كردوه، دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دۆسیه‌یه‌كمان پێشكه‌شكردوه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌ردو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم و عێراقیش ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن و له 4 خاڵ پێكهاتوه، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: دۆسیه‌ی سه‌ربازی، كه تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
دوه‌م: دۆسیه‌ی سیاسی، تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی باره‌گا حیزبییه‌كان.
سێیه‌م: تایبه‌ته به كاری ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
چوارم: هیچ له‌مپه‌رێك نه‌خرێته به‌رده‌م.
هەواڵی پەیوەندیدار
1 کاتژمێر پێش ئێستا
مەیادە نەجاڕ: دەبێت بە یاسا کورسی پێکهاتەکان بگەڕێندرێنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
مونا قاوەچی: سیستەمی کۆتا بە هەر میکانیزمێک بگەڕێتەوە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن
2 رۆژ پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
زۆرترین بینراو
1
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
1 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
3 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP