سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
19/06/2021
دوای هه‌ڵبژاردنی، داوای لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی به‌رۆكی ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌گرێت
هەرێم نیوز
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئێران كه دوێنێ 18ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چو، رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئەمنستی رایگەیاند، "ئیبراهیم رەئیسی دەبو لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، نەک بکرێتە سەرۆک کۆمار".
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ باسی دۆسیەیەکی کۆنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران كردوه‌و ده‌ڵێت، "لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 1988، ره‌ئیسی ئەندامی لیژنەی مەرگ بوە و دەستی لە کۆمەڵکوژکردنی هەزاران زیندانیی سیاسی هەبوە، لەجیاتی ئەوەی وەکو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، دەبو لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابا".
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە راپۆرتێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکو سەرۆککۆماری ئێران راشیگه‌یاندوه، "ئەو هەڵبژاردنە ئەوەی بیرخستینەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شکستیهێناوە لەوەی سیستەمی پارێزبەندیی لە ئێران کۆتایی پێبێنێت."
ئەمنستی لە 2018دا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بە دۆسیەی ئیبراهیم رەئیسی دەکات کە تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی کە کۆمەڵکوژکردنی هەزاران کەس و رفاندن و ئەشکەنجەدانیان لە خۆدەگرێت.
ئەمنستی دەڵێت، قوربانییەکان زۆربەیان زیندانی سیاسی بون، تەرمەکانیان لە شوێنی نەناسراو نێژران، هەر بۆیە رێکخراوەکە داوادەکات لەچوارچێوەی "یاسای تاوان لێپرسینەوە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی بکرێت".
رێکخراوەکە وایدەبینێت کە پارێزبەندی لە ئێران وایکردوە تاوانباران لە ئێران نەک تەنیا خۆیان لە سزای دادگا بشارنەوە، بەڵکو رێگەیان بۆ خۆشکراوە بگەنە دەسەڵات.
ره‌ئیسی كێیه؟
ئیبراهیمی رەئیسی، لە بنەماڵه‌یه‌كی ئایینزای شاری مه‌شهه‌د له ساڵی 1960 له دایكبوه، هه‌ر به منداڵی چوه‌ته به‌ر خوێندنی ئایینی له‌و شاره‌و له‌گه‌ڵ روخانی رژێمی محه‌مه‌د ره‌زا شا، كراوه به دادوه‌ر له شاری هه‌مه‌دان و دوای دو ساڵ گوازراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ره‌ج و له‌وێ پۆستی دادوه‌ری شاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه.
ناوبراو له ناو ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌دا به یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه داده‌نرێت، كه به‌بێ دادگایی هه‌زاره‌ها كه‌سی له لایه‌نگرانیان له‌دوای ساڵی 1979 به‌دواوه تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان پاكتاوكردوه.
له ناو پیاوانی ئایینی ئێران‌دا پله‌ی ئایینی مامناوه‌نده‌و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بوه پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 بكرێت به داواكاری گشتی وڵات.
دۆسیه‌ی ژیانی ئیبراهیمی بریتییه له‌لایه‌نگری توند بۆ پیاوانی ئایینی ئێران و ئه‌وه‌ش له‌ناو كاندیده‌كانی تری سه‌رۆكایه‌تی چانسێكی زۆرتری پێبه‌خشیوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت.
شرۆڤه‌كارانی سیاسی ده‌ڵێن، به هه‌ڵبژاردنی ئیبراهیمی ره‌ئیسی 60 ساڵه، چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆژێك له رۆژان جێگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بگرێته‌وه و وه‌ك رابه‌ری شۆڕش، له به‌رزترین پۆستی ئه‌و وڵاته دابنیشێت.
له ساڵی 2019، به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته، ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ره‌ئیسیدا سه‌پاند، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی 2009ی ئێران و له سێداره‌دان و كوشتنی نه‌یارانی رژێمی گێڕاویه‌تی له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا.
ره‌ئیسی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه
جەمال عورف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئاماری دەنگدانی هەڵبژاردەنەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە لەکۆی 28 ملیۆن و 600 هەزار دەنگ. ئیبراهیم رەئیسی بە زیاتر لە 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگ زۆترین دەنگی بەدەستهێنا.
موحسین رەزایی بە سێ ملیۆن و 300 هەزار دەنگ دووەم زۆترین دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها عەبدولناسر هیممەتی زیاتر لە دو ملیۆن و 400 هەزار دەنگ و ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی بە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگیان بەدەستهێنا.
هەواڵی پەیوەندیدار
16 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەی بی سی نیوز: فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەژێرزەمینەکاندا خۆیان شاردووەتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەڵبژاردنى کوردستان: لە وتەکانى بارزانییەوە تا لێدوانەکانى بەرپرسان لە دیدراى زانکۆی ئەمریکی
3 رۆژ پێش ئێستا
د. سەرسام شوانی: سەردانی سودانی بۆ ئەمریکا کاریگەری بۆ سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت
هەواڵی زیاتر
24 کاتژمێر پێش ئێستا
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
2 رۆژ پێش ئێستا
لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە
زۆرترین بینراو
1
7 رۆژ پێش ئێستا
ئێران دەیەوێت بەجۆرێک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل کە ئەمریکا وەڵامدانەوەی نەبێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەرکرد
3
5 رۆژ پێش ئێستا
ئایا ئیسرائیل هێرشی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ئێران؟
4
5 رۆژ پێش ئێستا
کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئێران بگرێتەبەر
5
7 رۆژ پێش ئێستا
لە باشوری لوبنانەوە بە زیاتر لە پەنجا موشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل
6
4 رۆژ پێش ئێستا
ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرماشان لە ئارادایە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP