دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/07/2021

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان: ئەمه‌ریكا قبووڵی ناكات هاوكاری راسته‌وخۆی هەرێم بكات

هەرێم نیوز
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئەمەریكا، ڕایدەگەیەنێت، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هاوكاری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ لەرووی تەندروستییەوە بۆ بەرنگاربونەوەی   ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئەمەریكا، بەكەناڵی كوردستان 24، ڕاگەیاند،" ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا قبووڵی ناكات، كۆمه‌ك و هاوكاری راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی بكات. پێمان دەڵێن:" هه‌رچی هه‌بێت له‌ رێی به‌غداوه‌ ده‌ینێرین".

ئەوەشی خستەڕوو، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هاوكاری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ له‌ رووی تەندروستییەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

وتیشی، ئێمه‌ داوامان كردووه‌، پێداویستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنامان بۆ دابین بكه‌ن و له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هاوكاری هه‌رێم بكرێت.

ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا قبوڵی نه‌كردووه‌ راسته‌وخۆ شت بنێرێت بۆ كوردستان، ئه‌وان وتوویانه‌ هه‌موو شت له‌ رێی به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ وتوومانه‌ باشه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌ینێرن، با دره‌نگ نه‌گات و له‌ رێگه‌دا ون نه‌بێت. ئه‌وانیش بەڵێنیان داوە ئه‌و كۆمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرێت له‌ كاتی خۆیدا بگاته‌ هه‌رێم.

لەبارەی گفوگۆكانی ڕێككەوتنی ستراتیژی عێراق و ئەمریكا، بەیان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، دەڵێت:"ته‌نیا حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بوون و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ شاندی عێراقیی به‌شدار بووین و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌زانن ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و جیاوازی نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق چۆنه‌.

نوینەری حكومەتی هەرێم لەئەمەریكا وتیشی، گرنگه‌ بۆچون و ده‌نگی هه‌رێمی كوردستان ببیسترێت،راستە ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق، بەڵام بۆچوون و رای خۆمان هه‌یه‌



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP