دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/07/2021

لەهەرێم باران بارین دەست پێدەكاو یەك هەفتە بەردەوام دەبێت

هەرێم نیوز

شارەزایەكی كەشناسی عێراق رایگەیاند،لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەگەری باران بارین هەیە.

ئەمرۆ هەینی، محەمەد دووری، لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆمیدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندوە:" لە رۆژی شەممەوە ئەگەری باران بارین هەیە لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی کوردستان و تاوەکو هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبوونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە روودەدات.

ئەم پێشبینیەی كەشناسی لەكاتێكدایە زیاتر لە مانگێکە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەشدا پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە سەرو 50 پلەی سیلیزی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP