ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای لە هاوسەرۆکانی حیزبەكەی كردووە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ڕێكبخەن.
سەرچاوەیەک لە سکرتارییەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی ڕایگەیاندووە، بەپێی پەیڕەو ئەنجوومەنەکە دەبێت دوو مانگ جارێک کۆببێتەوە، ماوەی ئەو دوو مانگەش بەسەرچووە، "سکرتاریەتی ئەنجوومەنەكەش بەنامەی فەرمی داوای لەهاوسەرۆكان كردووە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ساز بکرێت.
ئەم داواكارییەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەكاتێكدایە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە 15ی تەموزی 2021 کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، تاوەکو هەموارکردنەوەی پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی هەموو دەسەڵاتەکانی لاهوور شێخ جەنگی، وەک هاوسەرۆک بدرێنە بافڵ تاڵەبانی.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا كۆبونەی سەركردایەتی حیزبەكە سازبركێت .
رۆژی 8ی تەموزی 2021 كیشەو ناكۆكی هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیشتنە لوتكە و بەرپرسی هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری ئەو حزبە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەو گۆڕدران.
رۆژی 12-7-2021، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی كۆبوه‌وه سه‌باره‌ت به گرژییه‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ پێشنیازێكی خستبوه به‌رده‌م لاهوری شێخ جه‌نگی و داوای لێ‌كرد، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەستی ئەو بكرێت و كۆتایی بە سیستمی هاوسەرۆكایه‌تی بهێنرێت‌و دۆخی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سكرتێری گشتی.
رۆژی سێشه‌ممه ١٣-٧-٢٠٢١ روداوه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو هێزێكی ئه‌منی چوه سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵی ئای پڵه‌س_ی لاهور شێخ جه‌نگی، كه بڕیاربو په‌خشی ده‌ستپێبكات و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانداو به‌ره‌سمی شوێنه‌كه‌یان كرد به بینای كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، زمانحاڵی حیزبه‌كه.
دواتر لا هوور شێخ جەنگی، لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند" سەرجەم دەسەڵاتەکانی رادەستی بافڵ تاڵەبانی دەكات".