دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/08/2021

وەزارەتى ناوخۆ: هەموو هەوڵێک ئەدەین بۆ هاوکارى کردنى ئاوارەکان

هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان ڕایگەیاند، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێو ده‌وڵه‌تی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ یارمەتیدانى  ئاوارەکان .

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، لە دیمانەیەکى میدیایى رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ رێژه‌ى %65 ئه‌و ئاوارانه‌ى شاره‌كانى عێراق، له‌ هه‌رێمى كوردستان میوانداری كراون، به‌شێكى زۆریشیان خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ری شنگالن، زۆرینه‌شیان له‌ پارێزگاى دهۆكن.

دەشڵێت: سه‌ره‌تاى ئاواره‌ بوونى ئێزدییه‌كان، ژماره‌یان 300 هه‌زار كه‌س بوو، دواتر هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه‌، به‌شێكیشیان، له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، روویان له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئاواره‌كانیش، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێو ده‌وڵه‌تیش، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریان بكه‌ین، ئاژانسه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانى بیانى، هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌كه‌ن.

هێرشەكانى داعش، بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق و سووریا، وایکرد، ئاواره‌ و په‌نابه‌رێكى زۆر، روو له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، بکەن، به‌هۆی سه‌قامگیری، ئه‌منی، سیاسی و مرۆیی، ناوچه‌کەوە‌.

به‌ گوێره‌ى ئینفۆگرافیك، ئامارى ئاواره‌كان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان
كۆی گشتی:
925 هه‌زارئاواره‌ و په‌نابه‌ر 
%30 له‌ كه‌مپدا ده‌ژین

664 هه‌زارئاواره‌ 
260 هه‌زارپه‌نابه‌ر
------------
له‌ %30 ئاواره‌كان كوردانی ئێزدین

خه‌رجی ساڵانه‌ 
866 ملیۆن دۆلار 
-----------------

ژماره‌ی كه‌مپه‌كان
دهۆك15 كه‌مپ 
هه‌ولێر6 كه‌مپ
سلێمانی4 كه‌مپ 
 
ئاواره‌ له‌ پارێزگاكان

دهۆك 134 هه‌زار 
هه‌ولێر 28 هه‌زار
سلێمانی11 هه‌زار



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP