دواین هەواڵ

عێراق‌

 24/06/2022

چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ بۆ سنورداركردنی دەسەڵاتی كازمی کۆده‌كه‌نه‌وه‌

هەرێم نیوز

سەرکردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆ كۆدەكرێتەوە تاوەكو رێگری لەمستەفا کازمی بکرێت لەکۆنگرەی ریاز نەتوانێت واژۆ لەسەر هیچ رێککەوتنێك بکات .

محەمەد بەلداوی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، تاوەکو ئێستا پەرلەمانتارەکانیان زیاتر له‌ 50 واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بکەن، لە کۆنگرەی ریاز نەتوانێت واژۆ لەسەر هیچ رێککەوتن و پەیماننامەیەك بکات.

راشیگەیاندوە، پەرلەمانتارەکان بە نووسراوێکی فەرمی واژۆکانیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و تێیدا داوا دەکەن، بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 121 دەرچوو لە ساڵی 2022، لە واژۆکردنی هەموو رێککەوتن و پەیماننامەیەك لە کۆنگرەی ریاز لە سعودیە، دەسەڵاتەکانی کازمی سڕ بکرێت.

ئەوەشلەكاتێكدایە دوێنێ‌ پێنجشەممە، بۆجێگرتنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد و بەوەش پەرلەمانتارانی ناو هێزەكانی  ئەو چوارچێوەیە بەشێوەكی بەرچاو زیادیان كردو بۆنە زۆرینەی پەرلەمانی .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP