هەرێم نیوز
دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییەکان له پڕۆسه‌ی سیاسی، دۆخی ئابووری و ئه‌منی به‌ره‌و ناسه‌قامگیری دەچێت، ره‌نگه جه‌نگێکی درێژخایه‌نی كۆڵان به كۆڵان رووبدات، به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیاش دۆخی بازاڕی عێراق دووچاری گرانی ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی (بلومبێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئاژانسەکە ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له هه‌ڵبژاردن ده‌نگێكی زۆریان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دووباره شه‌قام هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ره‌وتی سه‌در به فه‌رمی له ساڵی 2008 سوپای مه‌هدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نگرانیان چه‌كداری مه‌ترسیدارن، ئه‌و میلیشیایانه‌ی نزیك و هاوسۆزیشن له‌گه‌ڵ ئێران، هاوشێوه‌ی سوپای مه‌هدی چه‌كدار و رێكخراون، له‌پاڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی لاواز، ره‌نگه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی رووبدات.
باسی لەوەش کردووە، عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی داهاتوویەكی ته‌مومژاوین، ره‌نگه جه‌نگی درێژخایه‌نی كۆڵان به كۆڵان رووبدات، جیا له‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا دۆخی بازاڕی عێراق دووچاری گرانی ده‌بێته‌وه.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، عێراق وه‌ك دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ریزی وڵاتانی ئۆپیك، دووباره نایه‌وێت دووچاری كه‌وتنێكی دیكه ببێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه، سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ش ئێرانه، كاتێك هاوپه‌یمانه‌كانی تاران له ئێستادا خه‌ریكن حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای شکستهێنانی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا تایبه‌ت به دۆسییه ناوەكیی، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه عێراق وه‌ك كارتی فشار بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار ده‌هێنرێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له پارته شیعه‌كانی نزیك له ئێران پێكهاتوون، بوونه‌ته هێزی یه‌كه‌می عێراق، دوای ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له پڕۆسه‌كه كشانه‌وه، بۆ ئه‌مه رێگه‌یان بۆ خۆشكراوه.