دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/06/2022

لەبارەی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆرنا هۆشداری دەدرێت

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا لە کۆی 202 پشکنینی کۆرۆنا 50 حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون، لەماوەی دو مانگی رابردودا ئەمە بەرزترین رێژەی توشبونە بە کۆرۆنا لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوشەممە، د.هێرش حەیدەر، ئەندامی تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" ، لەماوەی 24 کاتژمێردا لە کۆی 202 پشکنینی کۆرۆنا 50 حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون، لەماوەی دو مانگی رابردودا ئەمە بەرزترین رێژەی توشبونە بە کۆرۆنا لە سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد،" تەنها دوێنێ یەکشەممە، زیاتر لە 1هەزار و 900 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە هەمو عێراق تۆمارکراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئامارەکانی کوردستان و عێراق ڕو لە زیادبونی خێرایە، دەبێت هەموان بگەڕێینەوە سەر ڕێنماییەکانی خۆپارێزی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا،  410 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەگوێرەی گوێرەی ئامارەکانی تەندروستی عێراقیش لەماوەی 24 کاتژمێر رابردودا 1905حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و دو کەسیش بەوهۆیەوە مردون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP