دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 14/08/2022

گۆرانیبێژێکی ناوداری جیهان ڤیدیۆیەکی هەڵپەڕکێی سۆفی عومەر ناسراو بە "پڵنگی شایی" بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز

سوفی عومەر کە پیاوێکی کوردە و بە سەمای هاوسەرگیری لە سۆشیال میدیا بەناوبانگە، بانگهێشتنامە و ئۆفەری بێشوماری پێگەیشتووە، لە دوایین پێشهاتێشدا، جەستن بیبەر گۆرانیێژی بەناوبانگی کەنەدی یەکێک لە ڤیدیۆکانی سۆفی عومەری بڵاوکردەووەتەوە کە گۆرانییەکی ڕاپی لەسەرە.

سۆفی عومەر رایگەیاندوە، هیوادارم بتوانم لەگەڵ جەستن بیبەردا سەمای حەلای بکەم. لە ڤیدیۆکەدا کە بیبەر بڵاوی کردۆتەوە، ئەو هەڵپەڕکێی کوردیی پێشکەش دەکرد.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیا سۆفی عومەریان وەک پیاوێکی تورک ناساندووە، هەر ئەمەش بووە هۆی توڕەیی خەڵکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و دوای ناڕەزایەتییەکان، ڕۆژنامەی یەنی شەفەق وشەی "تورکی"ی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا لابرد بەڵام هێشتا خۆی بەدوور دەگرێت لەوەی ئاماژە بە کورد بوونی سۆفی عومەر بکات.

عومەر چەلیک ناسراو به بە سۆفی عومەر ساڵی 1961 لە گوندی بێتکارۆک لە قەزای شەمزینان لە باکووری کوردستان لەدایک بووەو لە عەشیرەتی گەردییە،  لەبەر ئەوەی ریشی هەیە و لە بنەماڵەیەکی سۆفییە، سۆفی عومەری‌ پێ‌ ده‌ڵه‌ن.

سۆفی عومەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

سۆفی عومەر، زیاتر له‌ 20 ساڵە لە زۆربەی شاییەکاندا سەرچۆپی بەرنادات و به‌ پڵینگی شایی ناسراوە، ناوبانگەکەی سنووری ناوچەکەی خۆی بڕیوە‌و ئێستا ئیدی شایی و هەڵپەڕکێکەی بووەتە چاڵێنجێکی بەنێوبانگی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵک لەوپەڕی دنیاوە سەیری سەما و هەڵپەڕکێی سۆفی دەکەن و لاسایی دەکەنەوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP