هەرێم نیوز
د. پشتیوان فەرەج
بەپێ ی ڕاپرسیەکی جیهانی کەلەلایەن گاڵۆپەوە ئەنجام دراوە تەنها %15 لە کۆی یەک ملیار ئیشکەر لە جیهاندا بە جیددی کاری خۆیان دەکەن و دڵیان بە ئیشەکەیان خۆشە. ئەمەش بەو مانایە دێت %85 ى هەموو ئیشکەرانی جیهان بە نابەدڵی دەچن بۆ سەر کارەکانیان و دڵخۆش نین لە شوێنی کارەکەیان و دڵشادیش نین و خۆشحاڵ نین لەو شوێنەی کە زۆرترین تەمەنى خۆیانی تیادا بەسەر دەبەن.
ئایا دەزانى فینسنت فان کوخ هەرگیز لە ژیانیا سەرکەوتوو نەبووە؟ هەرچەندە فان کوخ حەزێکی قوڵی هەبوو بۆ وێنەکێشان و لەماوەى 10 ساڵدا توانی 900 شاکاری گرنگ بکێشێت کەچی تەنها لە کۆتایی تەمەنیدا توانی تەنها یەک وێنەی بفرۆشێت بە 400 فرانک ئەویش لە 7 حەوت مانگ پێش کۆچی دوای لە ساڵی 1890دا. ئەگەر زڕخوشکەکەى فان کوخ نەبوایە ئەوا لەوانەیە هەرگیز نەمانزانایە کەسێکی بلیمەتى وەک فان کوخ هەر ژیاوە. ئەو زڕ خوشکەی فانکوخ توانی لە دوای مردنی هەموو شاکارەکانی ئەو هونەرمەندە چەندین پێشانگای هونەری کردەوە و تیایدا کارەکانی کوخی بە جیهان ناساند. بەڵام لەدوای 100 ساڵ ئینجا جیهان نرخی تەواوی دانا لەسەر کارەکانى فانکوخ لە دوای یەک سەدە لە مردنی یەکێک لە شاکارەکانى کە پۆترەیتی د.گاچێتە بە 148.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.