دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 16/11/2022

چەند گۆڕانکارییەکى گەورە لە وەتسئەپ دەکرێن

هەرێم نیوز

تۆڕی پەیوەندی وەتسئەپ کار لەسەر ئەنجامدانی پێنج گۆڕانکاری گەورە دەکات لەنێویاندا، شێوازی گرووپچات و تایبەتمەندی نوێ لە وەشانێکی ئەزموونیدا.

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی WABetaInfo،  گۆڕانکارییەکانی وەتسئەپ رەنگە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێك بخایەنێت.

ئاماژە بەوەشدرا، گۆڕانکارییەکان خۆیان لەم پێنج خاڵەدا دەبیننەوە:

1. دووبارە دیزاینکردنەوەی بەشی تایبەت بەو نامانەی بەکارهێنەر توانای سڕینەوەیانی هەیە، بەجۆرێک بەکارهێنەر ئاسانتر بتوانێت سوود لەم تایبەتمەندییە ببینێت.
2. توانای خێراکردنی چاتەکان بە بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنەکەت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت قسە لەگەڵ کەسی بەرانبەردا بکەیت.
3. پەرەپێدانی دۆخێک کە رێگەت پێدەدات ژمارەیەکی تەلەفۆنی زیادە بۆ ئەکاونتی وەتسئەپی ئێستات زیادبکەیت.
4. ئۆتۆماتیکی بێدەنگکردنی مۆبایلەکە لەکاتی چوونە نێو گرووپچاتە گەورەکانی وەتسئەپەوە.
5. تایبەتمەندی (Do Not Disturb) لەسەر ئاستی سیستەمەکە گۆڕانکاری تێدادەکرێت، بەجۆرێک کە پەیوەندییە لەدەستچووەکان لەکاتی بێدەنگکردندا دەستنیشان دەکات.
وەتسئەپ تۆڕێکی پەیوەندی بێ بەرامبەری کۆمپانیای مێتای ئەمەریکییە و خزمەتگوزرییەکانی ئاڵوگۆڕکردنی نامە و تەلەفۆنکردنی بەچەند جۆرێك بۆ بەکاربەرانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستەبەرکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP