هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەت رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رگایه‌كی نوێیه به رووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و یه‌كه‌مجاره هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی هه‌ناری له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمه توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه و ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار.
وتیشی، ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، رێگه خۆشكه‌ره بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مجاره بۆ كه‌نداو هه‌نارمان ناردووه و ئه‌مه ده‌ستپێكه و له قۆناغه‌كانی داهاتوو به نیازین، هه‌نجیر و ترێ و سێ‌و و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئێستا له چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته.
وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌كانیش قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتی، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م ده‌رگایه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و جووتیاران ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاته و بابه‌تێكی گرنگه بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی.
هەروەها راشیگەیاند، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و بازاری ده‌ره‌كی گه‌ره‌نتییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش هه‌وڵیداوه یارمه‌تی جووتیاران بدات و گومرگ له‌سه‌ر هه‌ندێ پێداویستی كشتوكاڵی لابراوه. له كرێی كاره‌با و رسوومات زۆر هاوكاری جووتیاران كراوه.
سەرۆکی حکومەت جەختیشیکردەوە، "ده‌مانه‌وێت داهاتی هه‌رێمی كوردستان فره جۆر بكه‌ین، له هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌به‌رهێنان كراوه و هیوادارین وه‌ك چۆن ئێستا به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌بینین، له بواره‌كانی دیكه‌ش به‌رهه‌مه‌كان ببینین، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ده‌بنه داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا بۆ پێنج وڵاتی كه‌نداو، ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپاش قسه‌مان كردووه، بۆ به‌ریتانیا و سوید ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و زۆر وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا قسه‌مان كردووه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بازار به رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه.