هەرێم نیوز
دوای چەندجارێک رەتکردنەوەی لەلایەن ھاووڵاتیانەوە، دواجار نەوتی سپی لە سنوری قەزای پێنجوێن بە ١٠٣ ھەزار دینار و ٥٠٠ دابەشدەکرێت.
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی نەوتی سپی لە قەزای پێنجوێن و سەرەتا لە گەڕەکی (کانی گوێژ)ەوە بە ڕیزبەندی دەستپێدەکات بۆ گەڕەکەکانی تری ناو پێنجوێن، دواتر بۆ ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دەدرێت بە ھاووڵاتیان، بڕی نەوتەکەیش ٢٠٠ لیترە. داواش لە ھاووڵاتیان دەکات تەنھا لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیز بکەن.