دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/12/2022

فۆرمی دامەزراندن دەکرێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمشەو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەکرێتەوە و هەموو هاوڵاتییەکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ دامەزراندن تۆماربکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 12ی 2022، عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەمشەو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەکرێتەوە و هەموو کەسێک کە مەرجەکانی تێدابێت کە لە فۆڕمەکەدا دیاری کراون، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات." 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمشەو کاتژمێر 09:00 لە رێگەی لینکێکەوە لە هەموو عێراق هاووڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

دەشڵێت، "پشکی هیچ پارێزگایەک تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە." 

پێشكه‌شكردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌ و له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وە ده‌بێت

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP