دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 11/12/2022

یۆنانییەکان چۆن گای ئاڵتونییان بەکارهێناوە بۆ ئەشکەنجەدانى نەیارەکانیان؟

ئەم وێنەیەی کە دەیبینن گای ئاڵتونی بووە کە لە زەمانى کۆندا یۆنانیەکان بەکاریان هێناوە بۆ ئەشکەنجەدانى نەیارەکانیان یان تاوانبارەکان.

بەپێ ی ئەفسانەکان ئەم گایە ڕێک بەهەمان قەبارەی گایەکی ئاسایی بووە و بە جۆرێک دروست کراوە کە تاوانباران یان نەیارەکان یان نەفرەتلێکراوەکانیان بە زیندویی دەخستە ناو ئەو ئامێرەوە و لەژێرەوە بە دارو ئاگر گەرم دەکرا.

ئامێرەکە وەها دروستکراوە کە دەنگی هاوار و ناڵەی ئەو کەسەی تیایدا بووە دەگؤڕی بۆ دەنگی گایەکە و بەوەش خەڵکی دیکەیان دەترساند.

بەبۆچۆنی دیۆدۆرەس سیکولەس کە لە کتێبی گێڕانەوەى چیرۆکەکان لە بیبلۆسیکای مێژووی پێریلەسی یۆنانی ئەم ئامێرەى داهێناوە وەک دیاریەک بۆ فالاریس کە زاڵمێکی سەردەمى کۆن بووە لە شاری سیسیلی ئیتالیا لە ساڵی 570 ى پێش زایین. گوایە بۆ سزادانى تاوانباران دروست کراوە.

هەروەها ئامێرەکەش لە مۆزەخانەى ئەشکەنجەدان بروگیس لە بەلجیکا خراوەتە ڕوو.

ئا. د. پشتیوان فەرەج



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP