دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 23/12/2022

ململانێی ژنان بۆ بونە دلخوازی پیاو

دەوەن بەكر
دونیابینی پیاوی خێل وپیاوسالاری بۆ وێناکردنی ژن، پیاوی کورد لەبەر ئەوەی حەزی بە ناوبانگ و ناسراوی  هەیە، لە پاڵیدا دەیەوێت دیوەخان و مەجلیسی گەرمبێت، واشناسراوە کە خێلەکی  عەشایەر حەزی بەوەیە نان دەر و خۆشخوانبن، لەو دونیابینیەوەش سەیری ژن دەکات، وێنای ژنی باش پەخش دەکاتەوە. 

لە ژێر کاریگەری ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە وێنەی ژن لە کۆمەلگەی کوردیدا بەرکار_ئوبجێکتە بون وێنەیەکی سەربەخۆی نیە. ئەو شێوەیە لە ژن باشترینە کە دەتوانێت کار و باری ماڵ بە باشی بەرێوە ببات، ماڵداری بکات، زۆر جاریش لە مەجلیسی پیاوان، پیاوان تەحدای یەکتری دەکەن بەوەی کە لە کتوپڕدا میوان بەرنەوە ماڵ توانا و لێهاتووی ژنەکان هەڵسەنگێنن. هەمیشەی ئەو پیاوەی کە لە مەجلیسەکەدا ژنەکەی لەو تایبەتمەندیە خێلەکیانەوە کورت دەهێنێت  وەک نەنگی کیماسی بە بەرویدا دەدرێتەوە.

ئەم وێناکردنەی ژنان لە ڕوانگەی پیاوانەوە لە ناو سایکۆلۆژیا و ژیانی خێزانی زۆرینەی خێزانێکی کوردیدا هەیە، هەتا کاریگەری ئەو وێنە و تایبەتمەندیانە بە جۆرێکە کە دەبینیت دونیابینی خەسوو، کاتێک لە ژێر کاریگەری شێوازی ژیانی نەریتی و پیاوی خێلەکیدایە ناڕەزای دەردەبرێت بەرامبەر بە بوکەکانی، جگە لە بۆڵە بۆڵ جار وایە دەگاتە لە ماڵ دەرکردن و دژایەتی، تا نمونەی سوتاندنی بوک لە لایەن خەسوو، چونکە بوکەکەی ناتوانێت ماسی سوربکاتەوە(ببرژێنێت)

کاتێک گۆران لە وێنای ژن لە لای پیاوانەوە گۆرانکاری بەسەردێت، ئوتۆمتیکی وێنەی  و فۆرمی ژن دەگۆڕێت، پرسی جەستە و نەشتەرگەری بابەتێکی زۆر مۆدێرنە، کە جۆن دونیابینی پیاو بۆ ژن وای کردوە نەشتەرگەری جوانکاری برەوی هەبێت. ئەوەی لێرەدا جێ سەرنجە وێنەی دوو ژن کە سەر بە دوو دونیابینی پیاوانەن، یەکێکیان وێنا نەریتی و خێڵەکیەیە، ئەوی تر بە گۆڕانکاریەوە هاتۆتە ناودونیای مۆدێرن بە لایەنی کەم ئەو تایبەتمەندیانەی پیاوی خێڵەکی عەشیایەری لا پەسند نیە.

بەرکەوتنی ئەم دوو فۆرمی ژنە بەرکەوتنی دوو ئوبجێک و بەرکارە لە پێناو رازیکردنی پیاو وەک سەبجێکت، لە دام و دەزگاکان ئەو شوێنانەی ژن تیدا کاری لێدەکات، زۆر تیبینی ئەم جیاوازی و بەرکەوتنەم کردوە، دوو ژن بە بێ ئەوەی ئاگادار بن شەری دوو فۆرمی وێناکردنی ژن دەکەن کە هیچیان شەڕی بونە سەربەخۆکەی خۆیان ناکەن. بە حوکمی ئەوەی زانکۆ قۆناغێکە کە تێیدا کوڕ و کچ نمایشی نمونەی نێرینەی و مێینەی خۆی دەکات.

ئەو خوێندکارانەی سەر بە دونیابینی خێلەکین نزیکی و هاوڕییەتیان هەیە لەگەل ئەو کچانەی کە  تایبەتمەندی ژنی خێلەکیان تیدایە، بە پێچەوانەوەش، بەردەوامیش کچەکان دژی یەکن، ئەوەی دلخوازی دونیابینی پیاوی خێل، گاڵتە بە کچان و ژنانی تر دەکەن کە ویی چەند خۆیان ناسک و بەناز دەکەن، ئەو ناز و عەیاریەی کچەکان و ژنەکان وەک تانە لێدان لای هاورێ کورەکان باس دەکەن، بە پێچەوانەشەوە، ژنان و کچانی عەیار تانەی ئەوە لەوانی تر دەدەن کە هیچ جوانی ناسکیەکیەکیان تێدا نیە دەلێ پیاون، وادەزانم ئەم جۆرە بەرکەوتنە زیاتر لە نێوان کچان و کوڕانی داخیلی نمونەی زۆری لێ دەستکەوێت بۆ توێژینەوەیەکی چڕ و پڕ، بەتایبەت ئەو جیاوازیەیش بە دیاریکراوی زانکۆی سلێمانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP