ئا: دەریا سەمین
*کەمخەوی زیانی تەدروستی زۆری لێدەکەوێتەوە یەکێک لەوانەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سەرنجدان و بیرەوەی، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لاوەکی لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە دەبێت و هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی.
*قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە توێژینەوەکانیش دەریانخستووە کەمخەوی هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش بەمشێوەیە مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو زیاددەکات.
*کەمخەوی کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە ڕۆژانە خەوتن لە حەوت کاتژمێر کەمتر هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.
بەھیوام لەش ساغی بۆھەمولایەک