دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 05/01/2023

لەبارەی ئازارشکێنی ترامادۆڵ روونکردنەوە دەدرێت

هەرێم نیوز

فرۆشتنی دەرمانی ئازارشکێنی "ترامادۆڵ" بە هاوڵاتیان بەبێ رەچەتە قەدەغەیە، بەرێوبەری گشتی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێمیش دەڵێت، ئەم بریارە بۆ هەموو عیراق و هەرێمە".

دکتۆر شیروان سدیق بەرێوبەری گشتی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە لێدوانێک رۆژناومەوانیدا راگەیاند، ئەم بریارە بۆ هەموو عیراق و هەرێمە و لە دەرمانە کۆنترۆڵکراوەکانە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "تەنها دەبێت لە نەخۆشخانە یان دکتۆری تایبەت بینووسێت و ناکرێت بە بێ رەچەتەی دکتۆر بدرێت بە هیچ کەسێک و بفرۆشرێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لقی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند فرۆشتنی دەرمانی ئازارشکێنی ترامادۆڵ بەبێ رەچەتەی پزیشکی بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP