دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/01/2023

بۆچی دوای هەستان لە خەو هەست بە ئازاری شان و مل دەکەیت؟

ئا: دەریا سەمین

١. شێوازی خەوتن:

خەوتن لەسەردەم ھۆکارێکی گرنگە بۆ ئازاری مل، ملت لەوانەیە بەیەک لادا بکەوێت بۆ چەند کاتژمێرێک، کاریگەری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی مل و گرژبوونیان، ھەروەھا کاریگەری خراپیشی ھەیە لەسەر ماسولکەکانی پشت.

٢.سەرین:

ھەڵبژاردنی سەرینی تەندروست کە بۆ شان و ملی تۆ گونجاو بێت زۆر گرنگە، ئەو سەرینەی ھاوسەنگیەکی باش بۆ شان و ملت دروست نەکات، ئەگەری دروستکردنی فشاری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی ملت و دروستکردنی مل ئێشە.

٣. جووڵەی لەناکاو:

وەکو ھەستانەسەرپێی لەپڕ یاخود لەکاتی خەودا جوڵاندنی لەپڕی قۆڵەکان ، ئەگەری دروستبوونی مل ئێشە زیاد دەکەن.

٤. پێکانی پێشووتر:

وەک پێکانە وەرزشییەکان، لەدوای چەند ڕۆژێک لە پێکانەکە لەوانەیە ھەست بە ئازار بکرێت.

٥. ھەندێک ھۆکاری تر:

وەک شێوازی ھەڵەی وەستان لە رۆژدا، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمبیوتەر و بەکارھێنانی زۆری مۆبایڵ، داخورانی جومگەکانی مل، خزانی پەپکەی مل، ھەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکو رۆماتیزمە و فایبرۆمایەڵجیا.

بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆھەمولایەک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP