دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/01/2023

نەهێشتنی ئازاری جومگەكان لەوەزری زستاندا..!!

ئا : دەریا

1- لەبەركردنی جلوبەرگی گەرم: لەكاتی وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە پێویستە جلوبەرگری گەرم بپۆشرێت لەپێناو دووركەوتنەوە لەهەستكردن بەئازاری جومگەكان و هێشتنەوەی جەستە بەگەرمی.

2- خواردنەوەی شلەمەنی: لەكاتی وەرزی زستان هەستكردن بەتینوێتی كەم دەكات و ئەوەش مانای ئەوە نیە جەستە پێویستی بە ئاو و شلەمەنی نیە ، بۆیە دەبێت رۆژانە بری پێویست ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە ، تووشبوون بەووشكبوونەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازار بەتایبەت ئازاری جومگەكان.

3- پارێزگاری لەكێشی تەندروست: نابێت رۆژانی زستان مرۆڤ تەنیا دابنشێت و خواردن بخوات ، بەڵكو دەبێت جووڵە و چالاكی هەبێت ، چونكە زیادبوونی كێش دەبێتە هۆی بارگرانی زیاتر لەسەر جومگەكان و هەستكردن بەئازار.

4- خواردنی ڤیتامین D: كەمبوونەوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەزستان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینە و كەمبوونەوەی ڤیتامین D رۆڵی هەیە لەزیادبوونی هەستیاری جەستە بەرامبەر ئازاری جومگەكان.

5- بەكارهێنانی پێڵاوی تایبەت: لەوەرزی زستان بارینی باران و بەفر و شێ زیاد دەكات و لەو كاتەدا كەوتن دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی تەندروستی و زیادبوونی ئازاری جومگەكان.

6- بەكارهێنانی زەیتی ماسی: زیادكردنی ئەو جۆرە زەیتە بۆ خواردن لەوەزری زستان كەدەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 3 یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و ئازاری جومگەكان.

بەھیوای لەش ساغی بۆھەمولایەک ھەرتەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP