دواین هەواڵ

کلتور‌

 12/01/2023

بۆ ئاشقانی سینەما پێنج فیلمی نوێ لە ( 2023 ) نمایش دەکرێن

هەرێم نیوز - خۆشناو محەمەد

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ عاشقانی دراما و زنجیرەکان چاویان لەسەر فیلمە نوێیەكانە، بۆ ئەمساڵ چەندین فیلمی نوێ كە لە ساڵانی رابردو كاری بەرهەمهێنانیان بۆ كراوە، بڕیارە لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێن و چەندین ئەستێرەی ناودار بەشدارن.
ئەو فیلمانەی لە ئەمساڵدا نمایشدەكرێن

فیلمی ( M3GAN ) 
لەسەر شێوازی بوکەڵەکەم، چاکی و ئەنابێل، مێگان دەچێتە لیستی ئەو فیلمانە و بەکوالیتیەکی جیاواز و ترسناکتر، بەڵام ئەمەیان زۆر گۆڕاوە، ڕۆحی سروشت بەزێن و زیرەکی دەستکرد، چیرۆکی گێما لەکۆمپانیایەکی دروستکردنی ڕۆبۆتی یاری مناڵاندا کار دەکات، لەپاش ئەوەی دەبێت بەسەرپەرشتیاری خوشکەزاکەی، کادی هەشت ساڵان و بێ دایک و باوک، هەست بەبەزەیی دەکات بەرامبەر خوشکەزاکەی، لەو سۆنگەوە بڕیار دەدات بوکەڵەیەکی رۆبۆتی بۆ دروست بکات، لەشێوەی بوکەڵەیەکی گەورەدا ،بۆ ئەوەی هاوڕێی بێت و بیپارێزێ، ئەوە وەک خەونێکە بۆ هەر مناڵێک بیەوێت لەژیاندا خەونێکی لەو شێوە گەورەی بەدی بێت.

ئەم فیلمە خەیاڵی زانستی ترسناکە لەدەر هێنانی ( جیرارد جۆنستۆن )ـە، چیرۆکی (جەیمس وان) پاڵەوانێتی (ئەلیسۆن ولیامز) وە (ڤیۆلێت ماگرۆ) وە (ئێمی ماگرۆ) لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ (جینا دەیڤس) کە ڕۆڵی دەنگی بوکەڵەکەیە.
ئەم فیلمە لە6/1 ی ئەم مانگەوە نمایش کراوە لەسینەماکانی جیهان.


فیلمی ( oppenheimer )
چیرۆکی ژیانی زانایەکی ئەمریکی بەناوی (ڕۆبەرت ئۆبنهایمەر) ناسراو بە باوکی بۆمبی ئەتۆمی، ڕۆڵی ئەو زانا لەدروستکردنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی (زەڕە).

ئۆبنهایمەر سەرپەرشتی پرۆژەی (مانهاتن) دەکات بۆ پێشخستنی چەکی نەوەوەی، ئەو زانا لەو پڕۆژەیە کار دەکات تا لەکۆتاییدا چەکی ئەتۆمی دروست دەکات، لەجەنگی دومی جیهانی، چاوەڕێی ئەوە دەکەن سەرسامیان بکات بەدروستکردنی ئەو چەکە کوشندە.

ئەم فیلمە لەدەرهێنانی (کریستۆفەر نۆلا)ـە، وەک پیشەی هەمیشەیی ئەم دەرهێنەرە ناوازە و بەتوانایە ئاشقانی ئەو چاوەڕێن سەرسامیان بکاتەوە بەفیلمێکی نوێ.

پاڵەوانی فیلم (فلۆرەنس بوخ، ئیمێلی بلانت، دەیڤد کرۆم هۆڵدز) لەنوسینی هەمان دەرهێنەر خۆیەتی، کە پێنج جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، ئەم دەرهێنەرە ناسراوە بە خەیاڵی جەنگی ئاڵۆز لەگەڵ ژیریی مرۆڤ، وەک: (inception) وە (interstellar)، وە ( Tenet ) پێشبینی دەکرێت ئەم فیلمە ئەمساڵ نمایش بکرێت.


فیلمی (spider - man : across the spider - verse) 
کەسایەتی جاڵجاڵۆکە دەگەڕێتەوە (مایلز مۆرالیس) لەجیهانی مارڤڵ، لەبەشی دوەم لە جەنگی ( spider - verse) براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بۆ باشترین فیلمی وێنەی جوڵاو.

چیرۆکی فیلمە باس لەژیانی مۆرالیس و هاوڕێ کچەکەی گوین ستایسی دەکات، بڕیار دەدەن پلانی ڕزگار کردنی جیهانی جاڵجاڵۆکەکان ڕزگار بکەن لەدەستی دڕندەیەکی تازە و نەناسراو ڕەنگە ببێتە هۆکاری کارەسات.

فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: پێناسی جیهانی جاڵجاڵۆکەیە لەدەرهێنانی (خواکیم دۆس سانتۆس) وە (کیمپ پاوەرز) وە (جۆستین کەی ، تۆمسن) لەنوسینی (فیل لۆرد کریستۆڤەر میلەر) و  دیڤ کالهام).

دەنگەکانی فیلمەکە (شامیک مۆر) (هیڵی شتاینفێڵد) (ئۆسکار ئیسحاق) ئەم فیلمە چاوەڕێ دەکرێت دوی مانگی داهاتو نمایش بکرێت.



فیلمی (Dune : Part Two) 
ڕۆمانێکی خەیاڵی زانستیە (فرانک هربەرت) نوسەریەتی، خاوەنی خەڵاتی (هۆگۆ) یە لەساڵی 1996 دا، دواتر کرایە فیلم، بەشی یەکەم ساڵی 2021 نمایش کرا و بەبۆچونی من سینەماییترین فیلمی ئەو ساڵە بو.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەگەنجێکی بەتوانا دەکات، لەبارودۆخێکی ئاڵۆزدا لەدایک بوە و تێگەیشتن لەخودی خۆی قورسە، ناچار دەبێت گەشت بکات بۆ مەترسیداترین هەسارەی گەردون لەپێناو خێزان و سەلامەتی گەلەکەیدا.

هەسارەی بیابان بوی ئەراکیس، (Dune) کەپێکهاتوە لەزەویەکی بیابانی وشک و گەلە ڕەسەنەکان لەسەری دەژین، هەروەها کرمی لمی زەبەلاح و دوژمن ، سەرچاوهی ژیانیان لەو لمەوەیە پێکهاتەکەی هەڵگری ( بەهارات ) لمی یە.

لەکاتی کۆکردنەوەی بەهاراتی ناو لمەکە ڕوبەڕوی مەترسی ئەو کرمە زەبەلاحانە دەبنەوە، دەرهێنەر (دینیس فیلنۆف) نوسین (فرانک هێربرت) (جۆن سبایهیتس) پاڵەوانێتی (تیمۆسی شالامیت) و (ڕیبیکا فیرگسۆن)، (زیندانیا)، 

پێشبینی دەکرێت ئەم فیلمە ئەمساڵ نمایش بکرێت.



فیلمی (killers of the flower moon) 
فیلمەکە لە کتێبی ( بکوژانی گوڵی مانگ ) وە وەرگیراوە، تاوانەکانی کوشتن ، لەنوسینی (دەیڤید گران) لەساڵی 2017 بڵاو کراوەتەوە، فیلمەکە باس لەلێکۆڵینەوەی نوسینگەی فیدڕاڵی (FBI) ئێف بی ئای دەکات لەو کوشتنە ئاڵۆزانەی بەرامبەر خێڵێکی هیندیە سورەکان کراوە لەبیستەکانی سەدەی ڕابردودا، کەدواجار ئەم بەدوادا چونە دەبێتە هۆکاری کوژرانی یەکێک لەگەورە بەرپرسانی ئێف بی ئای،

دەرهێنەری فیلمەكە (مارتن سکۆر سیزی)ـە، لە نوسینی (ئیریک رۆس و مارتن سکۆرسیزی)، پاڵەوانی فیلمەكەش لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ڕۆبەرت دینیرۆ، لیلی گلادستۆن.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP