دواین هەواڵ

وەرزش‌

 15/01/2023

فیفا لەبەرامبەر شکاندنی دیسپلین ڕێکارەکانی دژی ئەرجەنتین دەگرێتە بەر

هەرێم نیوز

فیفا بڕیاری دا ڕێوشوێنی دیسپلینیی بەرامبەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بگرێتەبەر بەهۆی هەڵسوکەوتی نادروست و سووکایەتی پێکردنی یاریزانان و بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە لە کاتی ئاهەنگی پاڵەوانێتییان لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لەلایەن قەتەرەوە میوانداری کرابوو.

ئەرجەنتینییەکان بە ئەگەری پێشێلکردنی مادەکانی ١١ (هەڵسوکەوتی هێرشبەرانە و پێشێلکردنی بنەماکانی یاری دادپەروەرانە) و ١٢ (خراپ هەڵسوکەوتی یاریزانان و بەرپرسان)ی یاسای دیسپلینی فیفا تۆمەتبارکراون.

لە کۆتایی یاری نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا، ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ژووری جلگۆڕین بۆ خولەکێک بێدەنگی بۆ کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی ڕاگەیاند، کە لە یاری کۆتایی هاتریکی تۆمارکرد.  پاشان لە کاتی نمایشی پاڵەوانێتی لە بوینس ئایرێس مارتینێز بووکەڵەیەکی نمایش کرد کە وێنەی مباپێی لەسەر بوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا لەبەرامبەر سوکایەتی پێکردن به ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان لە دژی گۆڵپارێزی ئەرجەنتین سکاڵایان تۆمارکردوە و داوای سزادانی گۆڵپارێزەکە دەکەن.

هەڵسوکەوتەکانی ئیمانیول مارتینز ڕاهێنەری یانەکەی بێزارکرد و ڕاهێنەرەکە ناڕەزایی خۆی گەیاندوەتە گۆڵپارێزەکە و لەکاتی خۆیدا ڕایگەیاند ڕەوشت پێش یاریکردنە و لێپێچینەوە دەکەین لەو ڕەفتارانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP