یاسین حوسێن
فیلمەکە سەربووردە و ئازاری خێزانێکی کوردی باکور پیشان دەدات کە لە سەر داواکردنی مافە ڕەوا نەتەوەیەکانی خۆیان لە دەست ڕژێمی تووندڕەوی تورک ئاوارەبوون و لە ژاپۆن داوای مافی پەنابەری دەکەن. خێزانەکە لە باوک و سێ مناڵ پێکهاتووە، دایکیان نەماوە و "ڕۆبین" بچوکترین ئەندامی خێزانەکەیە.
له دیمه‌نی یه‌كه‌مدا،
مامۆستاکەی ڕۆبین بۆ باوكی ڕۆبین :
ئه‌رێ ڕۆبین له ماڵه‌وه قسه ده‌كات؟
چونكه ئه‌وله قوتابخانه‌دا كێشه هه‌یه،
زۆر به كه‌می قسه‌ده‌كات
هه‌رگیز قسه له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانی ناكات
ئه‌و گوتوویه‌تی من بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانیم
هاوپۆله‌كانی به درۆزن بانگیان ده‌كرد
بۆیه خۆیی دوورخسته‌وه لێیان
كاتێك باوكی ڕێبین له كوره‌كه‌ی ده‌پرسێت بۆ واتگووتووه؟
له وه‌ڵامدا ڕێبین ده‌ڵێت: چونكه لێمیان پرسی تۆ خه‌ڵكی كوێیت؟
خوشكی ڕۆبین بۆ ڕۆبین:
تۆش نه‌تزانی چی بڵێیت بۆیه وات گووت؟ وایه؟
له دیمه‌نی دووه‌مدا،
خوشكی ڕۆبین بۆ كوڕه ژاپۆنیه هاوڕێكه‌ی
گوێبگره
من له ڕاستیدا ئه‌ڵمانی نیم
له ماوه‌ی جامی جیهانی تۆپی پێدا، كاتی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم
هاوپۆله‌كانم لێیان پرسیم پاڵپشتی كامه هه‌ڵبژارده ده‌كه‌یت،
وه‌كو ئه‌وان پاڵپشتی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنم ده‌كرد، به‌ڵام پێموابوو نامۆ ده‌بوو ئه‌گه‌ر وه‌كو هاوپۆله‌كانم گووتبام هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنم
گووتم هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیام
هه‌موویان وایانزانی ئه‌ڵمانییم، منیش نكۆڵیم له‌مه نه‌كرد.
لەم دوو دیمەنەدا وادەردەکەوێت کاتێک پرسی نیشتیمان ڕووبەڕووی مناڵەکان دەبێتەوە، ئەوان توشی کێشەیەک دەبنەوە ئەویش ئەوەیە بێ نیشتیمان ماونەتەووە. ئەوان نیشتیمانیان لێدزراووە بۆیە ڕۆبین بووە بە بوونەوەری ئاسمانی و خوشکی ڕۆبینیش بە هاووڵاتیەکی ئەڵمانی. بۆئەوەی نامۆ و بەکەم سەیرنەکرێت خوشکەکەی خواستی ڕاستەقینەی دڵی خۆی دەشارێتەوە و نایەوێت بڵێت هاندەری هەڵبژاردەی ژاپۆنە! چونکە ئەوکات پرسیاری دواتر ئەوەدەبوو ئەی چی دەربارەی هەڵبژاردەی خۆت؟ بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی خۆت ناکەی؟!!