دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16/01/2023

ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ چین ٤٥٪ بەرزبووەتەوە

هەرێم نیوز

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لەساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەرێژەی زیاتر لە ٤٥٪ زیادیکردووە.

کارگێڕی بەڕێوەبردنی گومرگی چین بڵاویکردەوە، لەنیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ پاڵاوگەکانی چین کە زیاتر لە ٣٢ پاڵاوگەن زۆر زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەو ماوەیەدا ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢ ملیۆن و ٩٨٧ ھەزار بەرمیل، تێکڕای رۆژانەش دەکاتە حەوت ملیۆن و ٧٤٨ ھەزار بەرمیل، بەوەش ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ پاڵاوگەکانی چین بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بە رێژەی ٤٥.٣٪ بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوای مالیزیا و روسیا و سعودیە و ئیمارات، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی چین ھەناردە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP