هەرێم نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق روونکردنەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەدات و راوێژکارێکی بانکەکەش رایدەگەیەنێت، "بەمنزیکانە بەھای دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ھەزار و ٤٧٠ دینار دادەبەزێت".
ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندوە، ھۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەھای دینار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عێراق لەلایەن ئەو وڵاتانەوە گەمارۆدراوە کە بەھای دراوەکانیان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە رووی ئابوورییەوە نیگەرانن، ئەم تەحەدایەش کاریگەری دەخاتە سەر عێراق.
وتیشی: "بەمنزیکانە بەھای دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ھەزار و ٤٧٠ دینار دادەبەزێت".
بەوتەی ئەو راویژکارەی بانکی ناوەندی، کێشە لە دەروازە سنوورییەکاندا ھەیە، بەشێوەیەک دەسەڵاتی دارایی لەبەرامبەر رسوماتی گومرگی و باج نییە، بەڵام بانکی ناوەندی لە رێگەی پلاتفۆرمێکەوە زۆر بە وردی کارەکان رێکدەخات.