دواین هەواڵ

وەرزش‌

 17/01/2023

یۆڤانتۆس دوو بژاردەی هەیە بۆ شوێنگرەوەی ئەلێگری

ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا جارێکی تر متمانەی کارگێڕی یانەکەی بەدەستهێنایەوەو لە پۆستەکەی بەردەوامە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس هەژاند و تێدا ئەندیا ئانیلی سەرۆک و پاڤڵ ندڤیدی بەڕێوەبەر دەستیان لە کارەکەیان هەڵگرت.

ماکسیمیلیانۆ ئالێگری دوای ئەوە پرۆسەیەکی باشی بڕێوە بردوو هەشت سەرکەوتنی لەسەریەک لە خولی ئیتاڵیا بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی یەک گۆڵی لێ تۆماربکرێت، بەڵام شکستە قورس و زەلیلکەرەکەیان لە تۆرین بەرامبەر ناپۆلی پێگەی ئەلێگریی هەژاندو ،جارێکی دیکە چاوێران و میدیا وەرزشیەکان دورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیان کردە باسی ڕۆژ.

ئالێگری تا ساڵی 2025 گرێبەستی هەیە و ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆی وەردەگرێت بەهۆی دێژی ماوەی بۆندەکەی و بەرزی موچەکەی  زەحمەتە لە یۆڤی دەربکرێت، چونکە تۆرینۆ ناچار دەبێت قەرەبووی قورس بداتەوە ، بەڵام ئەگەر یۆڤی لە قۆناغی دووەمدا ئەنجامێکی شایستە بەدەست نەهێنێت ئەوا دەرکردنی ئەلێگری دوور نییە و بژاردەیەکی چاوەڕوان کراوە.  یۆڤی لە هەفتەی ڕابردوو لێدانێکی قورسی بەرکەوتوو ناپۆلی  پێنج گۆڵی لەسەر تۆمارکرد ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە ماوەی 30 ساڵدای ڕابردوودا خانمە پیرەکە بەو ئەنجامە قورسە بدۆڕێت.

ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، یۆڤی پێی باشە ئەلێگری ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت و بمێنێتەوە، ئەگەر ئەنجامەکان باش نەبن ئەوا بژاردەی گۆڕینی دێتە پێشەوەو 
 دەبێت قەرەبوویەکی زۆر بدەن بۆ دەرکردنی و مووچەیەکی زۆریش بۆ دامەزراندنی ڕاهێنەرێکی نوێ دابین بکەن.  لە ئێستادا دوو بژاردەیان لەبەرچاو گرتووە کە بریتین لە زێدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

زیدان لەماڵەوە دانیشتوەو بێکارە پاش ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بۆندەکەی دیشامپی نوێکردوە زێدان بە تەواوی بێ ئومێد بوە لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان و دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕۆژانی یاریکردنی و ئەرکی ڕاهێنانی یانەی دڵخوازی وەربگرێت لە خولی ئیتاڵی، بەڵام  کۆنتی گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام هەیە و ڕۆشتنی ئاسان نییە.  یۆڤی چاوەڕێ یەو چاودێری ئاستی ئەلێگری دەکات تا کۆتایی ئەم وەرزە، دوای ئەوە بڕیار لەسەر ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەدات

لە ڕاپرسییەکدا کە ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت ئەنجامی داوە، هاندەرانی یۆڤانتۆس بە ڕێژەی 41% دەنگی بە هاتنی زینەدین زێدانی تەکنیکارە فەرەنسییەکە داوە تا ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیان ،لە بەرامبەردا  20% دەنگی بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی و 16% متمانەیان ئەلێگری داوە تا لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP