دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 18/01/2023

لەکاتی خواردنی حەپی پاراستیتامۆڵ ئەم ھەڵانە مەکەن..!!

ئا: دەریا 

زیاتر لە ٢٠٠ جۆر ئازاری سەر هەیە و باوترینیان لاسەرئێشە و سەرئێشەی دڵەڕاوکێیە، دەکرێت حەبی ئازارشکێنیش ئەو ئازارە کەم بکاتەوە، بەڵام پێویستە لە سەرەتادا بە وریاییەوە بخورێت و کۆمەڵێك هەڵە لەو بارەیەوە نەکرێت.

١. زۆر حەب مەخۆ چونکە ئەمە وادەکات کاریگەرییەکەی پێچەوانە ببێتەوە و ئازارەکە زیاتر ببێت و زوو زوو دووبارە ببێتەوە.

٢. بەبێ رەچەتەی پزیشك حەبی سەرئێشە وەرمەگرە، لە سەرەتادا سەردانی پزیشك بکە بۆ زانینی هۆکارەکەی دواتر دانانی بڕەکەی.

٣. بە گەدەی بەتاڵ حەبەکە مەخۆ چونکە زیان بە جەستە و تەندروستیی دەگەیەنێت.

٤. حەبی ئازارشکێن لەگەڵ ئاوی کەمدا مەخۆرەوە بۆئەوەی بە ئاسانی بگاتە گەدە و شی ببێتەوە و کرداری مژینەکەی کاریگەر بێت.
تەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP