دواین هەواڵ

کلتور‌

 18/01/2023

نهێنیەکی گەورەی بیناسازی ئاشکرادەکرێت

د. پشتیوان فەرەج

پێنج توێژەری ئەمریکی لە زانکۆی ئێم ئای تی و هارفاردی ئەمریکا نهێنی گیراوەی کۆنکریتی بیناسازی ڕۆمانەکان کەشف دەکەن کە وای کردوە بیناکانیان بۆ هەزاران ساڵ بەردەوام بن
بەکوردی و کورتی چیە وای کردوە کە کۆنکریتی بینای ڕۆمانەکان بۆ زیاتر لە 2000 دوو هەزار ساڵ بەپێوە بوەستن و نە لەناو بچن نە درزیان تێ کەوێت؟

ئەوتوێژەرانە بۆیان دەرکەوتوە کە چۆن ڕۆمانەکان توانیویانە بینای وەک پانسیۆن لە رۆما یان دیواری هادریان دروست بکەن و بۆ هەزاران ساڵ ئیدامە بکەن.

توێژەرکانی ئەو دوو زانکۆیە نهێنی پێکهاتەی ئەو تێکەڵەیان دۆزیوەتەوە کە ڕۆمانەکان کۆنکریتیان لێ دروست کردوە. ئەویش بە تێکەڵ کردنی کویکلایم (دڵنیا نیم گەچە یان قسڵە) لە گەڵ چیمەنتۆ بە گەرمی و ئەم تێکەڵەیە بە گەرمی کارلێکێکی بەهێز دروست دەکات کە وا دەکات کالیسیۆمی بەهێز لە کۆنکریتەکەدا دروست بێت.

دەرکەوتوە دوای دروست کردنی ئەم کۆنکریتە و بەکارهێنانی بۆ بیناسازی ئەگەر کۆنکریتەکە درزببات و ئاوی لێ بچێ ئەو ئاوە وا دەکات کە کالیسیۆمەکە بەهێزتر بێت و درزەکان خۆیان پڕدەبنەوە و هەرگیز جارێکی دیکە درز نابەن و ئاو و درز و گیراوەکە دوبارە دەبنەوە بە کریستاڵ و کاربۆنی کالیسیۆم و درزەکان پڕ دەکاتەوە.

ئەمەش وا دەکات دوای ئەوەی درز دروست بوو ئاوی لێ چوە ژوورەوە درزەکان خۆیان چاک ببنەوە و نەک درزەکان گەورەتر نابن بگرە بۆ هەمیشە پتەوترو پێکهاتەیەکی بەهێزتری دەبێت.

وەبەتێپەڕبوونی زەمەن ئەو کۆنتریتە یان گیراوەیە لەبەرد بەهێزتر دەبێت و هەرگیز هیچ شتێک کاری لێ ناکات و بۆ هەزاران ساڵ دەمێنێتەوە.

بۆ نمونە لە دورستکردنی قوببەی پانسیۆن کەلەساڵی 124 دوای میلادی دروست کراوە (وێنەکەى هاوپێچە) ئەو مادەیە بەکار هاتوەلە کاتێکدا کۆنکریتی ئەم سەردەمە دوای چەند دەیەیەک ورد دەبن و لەناو دەچن.

یان دروستکردنی دیواری هادریان کە هەتاکو ئەمڕۆ هەر ماوە و هیچ لێ نەهاتوە. ئەوانەی سەفەری دەرەوەی ئەو وڵاتانەیان کردوە کە کەناری دەریایان هەیە و بەردی زۆر گەورەی تیایە کە بەقاڵبی جوان ڕێک دروست کراون دیقەتیان دا بێت دەبینن ئەو بەردە گەورانە لەو گیراوەیە دروست کراون و سەرەتا گیراوە بوون دواتر تا زیاتر ئاوی بەرکبەوێت دەبن بەبەرد و بەهێز تر دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم دۆزینەوەیە ببێت بەهۆی ئەوەی کەئەو ئەندازیارانە بتوانن بینا و خشت یان بلۆکی وەها دروست بکەن کە بۆ هەزاران ساڵ بمێنێتەوە. ئیستا ئەو تیمە کار لەسەر ئەوە دەکەن کۆنکریتی ڕۆمانی بەرهەم بێنن و بیکەن بەکاڵایەکی بازرگانی نوێ بۆ بیناسازی .

ئەم توێژینەوەیە لە گۆفاری ساینس زانستەکاندا 5 ڕۆژ لەمەو بەر بڵاوکرایەوە. لینکی توێژینەوەکە لە کۆمێنتی یەکەمدایە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP