هەرێم نیوز
داواکاری گشتی ئیتاڵیا دەیەوێت سزا بۆ یانەکە و بەڕێوەبەرانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس دەربکرێت لە دۆسیەی شاردنەو دەسکاری کردنی هەژماری یانەکە
ئەمڕۆ دۆسیەی هەژمارە ساختەکانی یۆڤانتۆس لە تۆماری قازانج و سەرمایە پشکنینی بۆ کرا و داواکاری گشتی داوای سزادانی قورس بۆ یۆڤانتۆس کردەوە لەگەڵ غەرامەکردن
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کالچیۆ فینانزا، داواکاری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، جۆزێپی کینێ، داوای لێبڕینی ٩ خاڵی لە یۆڤانتۆس کردووە لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەهۆی ساختەکاری لە تۆمارکردنی قازانجی سەرمایە لە کڕین و فرۆشتنی یاریزانان. هەروەها داواکاری گشتی تاوتوێی ئەم سزایانە دەکات بۆ ستافی کارگێڕی پێشوو و ڕاهێنەری ئێستای یۆڤانتۆس:
فابیۆ پاراتیسی: ٢٠ مانگ و ١٠ ڕۆژ ڕاگرتن
ئەندریا ئانێلی: 16 مانگ قەدەغەکردن
پاڤێل نێدڤد و ماوریزیۆ ئاریۆڤانێ: بۆ ماوەی یەک ساڵ قەدەغەکردن
فێدریکۆ چێروبینی: 10 مانگ و 20 ڕۆژ ڕاگرتن
ئەو سزایانەی کە بۆ سزادانی یۆڤانتۆس داوایان لێدەکرێت "تەنها غەرامەی داراییە بۆ ئەو تیپانەی تر کە بەشدارن لە دۆسیەی ساختەکاری قازانجی سەرمایە".
تێبینی گرنگ: بە گوتەی جیانلوکا دی مارزیۆ، داواکارییەکەی داواکاری گشتی هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، چونکە دادگای تێهەڵچوونەوە دەبێت بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات. ئەمەش واتە، لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا، ٩ خاڵ لە یۆڤانتۆس نەبڕدراوە. تا ئێستا ئەم دۆسیەیە نەکراوەتەوە و ئەگەر بکرێتەوە، دەتوانرێت تانە بدرێت.
لە فارسیەوە