دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/01/2023

کۆمپانیایەکی چینی بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە  هەرێمی کوردستاندا بکات.

محه‌ممه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، دوای ئاراستەکردنی داواکاری گرووپـی كۆمپانیاكانی گێژۆبای چینی كه‌ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی 10 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ست به‌ رێگاوبانی خێرا، هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كاره‌با و به‌نداو ئه‌نجامبده‌ن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، راستەوخۆ لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە کار لەسەر ئامادەکردنی راپۆرتێک دەکەن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP