دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 23/01/2023

ئەبو کاروان: گفتوگۆ تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسیەكان

محەمەد جەمال - هەولێر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاکە ڕێگە بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییە گفتوگۆیە.

ئەبو کاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بۆ هەرێم نیوز ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە پەیوەندی نێوان حزبەکان باش بن و گفتوگۆ تاکە ڕێگە بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دا هەیە.

وتيشى، بەداخەوە پەوەندییەکان بە جۆرێکن کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار وەک دوولایەنی سیاسی سەردانی بەغدا دەکەن.

دەشڵێت، ئێمە بەردەوام وتوومانە پێویستە گوتارێکی کوردستانی یەکگرتوومان بەرامبەر بە بەغدا هەبێ، لەهەمان کاتدا پێویستە بەرنامەیەکی هاوبەش هەبێ بۆ چوون بۆ بەغدا سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و بودجە و مافەکانی پێشمەرگە و مافەکانی گەلی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی ئیدارەی هەرێم.

ئەبو کاروان باس لەوەش دەکات کە پێشتر لە پەرلەمانی کوردستان بە پڕۆژە یاسا قسە لەسەر دامەزراندنی کۆمسیۆنی دانوستاندن کراوە، کە ئەو کۆمسیۆنە لە بری حزب و لایەنەکان مافی ئەوەی هەبێت بە ناوی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنەکان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و هەر لایەنێ تر بکات، بەڵام بەداخەوە لە ئێستا دا ئەو پڕۆژە یاسایە تۆزی لەسەر نیشتووە و کەس هەر باسی ناکات!

سەبارەت بە هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی حزبەکەی بۆ ئەم پرۆسەیە وتى، حزبی شیوعی کوردستان بەردەوام ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، هەروەها هیچ کات لەگەڵ دواخستن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دا نەبوونە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP