دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/01/2023

هاندەرانی ئەتلەنیکۆ مەدرید و هەڵواسینی بووکەڵەی ڤینیسیۆس جونیۆر

هەرێم نیوز

شاری مەدرید لە لێواری ئەنجامدانی دێربی نێوان ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید دایە ، ئەم شەو لە جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ 11:00) بەکاتی هەولێر یارییەکە ئەنجام دەدرێت.

ڕق و کینە لە نێوان هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر بابەتێکی نوێ نییە، بەڵام وێنەگەلێک بڵاوکراونەتەوە کە دەریدەخەن ئەم ڕق و کینە گەیشتووەتە ئاستێکی توندتر.

هاندەرانی توندڕەوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەڵواسینی بووکەڵەیەکی درێسی ڤینیسیۆس جونیۆر پێشوازییان لە یاری دێربی کرد. ئەم بووکە شووشەیە بە پردێکەوە هەڵواسرابوو کە بە دەوریدا لافیتەیەک لەسەری نووسرابوو: "مەدرید ڕقی لە ڕیاڵە." پێدەچێت پەیوەندی نێوان ئەستێرەی ڕیال مەدرید و هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆر تێکچووبێت.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP