هەرێم نیوز
وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ مانگی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به دابه‌شكردنی مووچه، دەشڵێت، له ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووه.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندایه.
ئاماژەی بەوەش کرد، کابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی به بێ 200 ملیار دیناره‌كه، مووچه دابه‌ش بكات و پڕۆژه‌كان بخاته‌وه‌گه‌ڕ و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
وتیشی، له ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری عێراق هه‌یانه، ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌سره و سه‌ماوه و عه‌ماره بێت، به‌ڵام ئێمه سازش له سه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
هەروەها وتیشی، بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه رێككه‌وتنێكی سیاسییمان هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن و یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌رچوواندنی یاسای بودجه‌یه، كه ئێمه ده‌بێت رۆڵێكی به‌رچاومان تێیدا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ش وتی، به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی مووچه، پشتیوان به خودا و پاشان خه‌ڵكی خۆمان ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و مانگی داهاتووش مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.