دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/01/2023

ژماره‌ی كوژراوانی تەقینەوە‌كه‌ی پاکستان بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

هەرێم نیوز

ژماره‌ی كوژراوانی تەقینەوە‌كه‌ی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر، بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

محه‌ممه‌د عاسم خان گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی ریدینگ له‌ شاری پیشاوه‌ری پاكستان، رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ، بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌، هه‌روه‌ها 150 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌فیعوڵڵا خان، به‌رپرس له‌ حكومه‌تی پاكستان، به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، به‌هۆی مانه‌وه‌ی ته‌رمی ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ ژێر دارو په‌ردوو، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوان زیادبێت.

پۆلیسی پاكستان ئاماژەی بەوەشداوه‌، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێکی مزگەوتەکە رووخاوە و بریندارەکانیش گەیه‌ندراونه‌ته‌ نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پێشاوەر لە پاکستان روویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆرجار لەلایەن گرووپە میلیشاکانەوە بەئامانج دەگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP