دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/01/2023

بۆ جاری سێیەم، بارە چەکی سەر بە میلیشیاکانی ئێران کرایە ئامانج

هەرێم نیوز

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆ سێیەمین جار فڕۆکەی نەناسراو لەسەر سنووری عێراق و سووریا بارە چەکەکانی سەر بە میلیشیاکانی ئێرانیان کردە ئامانج

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی چاودێری نەناسراو تانکەرێکی تایبەتمەند بە گواستنەوەی نەوت کە پڕی لە چەک و تەقەمەنی بوو بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شارۆچکەی سوێعە لە گوندەوارەکانی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرازوور کردە ئامانج کە بووە هۆی تەقینەوەی تانکەرەکە و کوژرانی کەسێک.

ڕوانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، هەر ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی دووبارەبوونی بۆردومانی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە کە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج لە کاتی سەردانی بۆ شوێنی بۆردومانەکەی دوێنێ شەو لە گوندی هەری لە گوندەوارەکانی شاری ئەلبوکەمال لە سووریا سەرکردەیەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و دوو یاوەری دیکەی کوژران.

جێی باسە، دوێنێ شەو فڕۆکەی نەناسراو چەند بارهەڵگرێکی لەسەر سنووری عێراق و سووریا لە گوندی هەری کردە ئامانج کە لە عێراقەوە تێدەپەڕێن بەرەو سووریا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ڕوانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، بەمەش ژمارەی کوژراوانی هەرسێ بۆردومانەکەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆ گەیشتە 11 چەکداری سەر بە میلیشیاکان کە لەنێوانیاندا سەرکردەیەک هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP