هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران گرژییەکان بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگوازێتەوە، دەشڵێت، هەرچی لە توانای ئیسرائیلدا هەیە دەیکات بۆ ئەوەی رێگری بکات ئێران دەستیبگات بە چەکی ئەتۆمی.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی رایگهیاند، هەموو وڵاتانی جیهان ئەو راستیەیە دەبینن، کە چۆن ئێران گرژییەکان بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگوازێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڕاییەک هەیە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، گفتوگۆی زۆرباشمان لەوبارەیەوە لهگهڵ وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا کرد کە سیاسەتێکی هاوبەشمان هەبێت و بەیەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە مەترسییەکان.
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، "چەندین جار ئەو قسەیەم کردووە و دووبارەی دەکەمەوە، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، هەرچی لە توانای ئیسرائیلدا هەیە دەیکەین بۆ ئەوەی رێگریبکەین ئێران دەستیبگات بە چەکی ئەتۆمی.