دواین هەواڵ

وەرزش‌

 30/01/2023

مێسی دەچێتە سعودیە و ئیلکلاسیکۆی سعودیە دەست پێدەکات

پشتیوان فەرەج

دوو یانەى سعودی کێبرکێیانە بۆ کڕینی مێسی بە گڕێبەستێکی خەیاڵی

هەردوو یانە بەناوبانگەکەى سعودیە کێبرکێیانە لە سەر کڕینی مێسی و ئامادەن بە موچەیەکی خەیاڵی مێسی بکڕن.

سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی کە ناوی جێڕارد ڕۆمیۆیە و نهێنی گواستنەوەی یاریزانە بەناوبانگەکانى لایە مێسی بۆیە نیازی نیە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە چونکە ئۆفەرێکی خراوەتە بەردەم لەلایەن دوو یانەی سعودی کە ناتوانێ ڕەتی بکاتەوە.

بەپێ ی ئەو ڕۆژنامەنوسە لیۆنێڵ مێسی بەهەمان شێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەچێتە سعودیە و یاری بۆ یەکێک لەو دوو یانەیە دەکات کە مونافەسەی یانەی ئەلنەسر دەکەن.

هەرچەندە مێسی لەلایەن یانە بەناوبانگەکانی جیهانەوە زۆرترین موچەی ساڵانەی پێدەدەن بەڵام ئەوەی ئەم جارەیان گەورەترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ دەبێت.

یانەی ئەلهیلالی سعودی ئامادەیە بە گرێبەستی ساڵانەی 306 ملیۆن دۆلار مێسی بۆ یانەکەى خۆی بکڕێت کە ئەو موچەیە دوو هێندەی موچەکەی کریستیانۆیە کە تەنها 175 ملیۆن دۆلارە ساڵانە. ئەم یانەیە بۆیە ئەو موچەیە بە مێسی دەدەن چونکە نایانەوێ بە یانەی نەسر بدۆڕێن و کێبرکێ ی قورس لە نێوانیان هەیە.

بەهەمان شێوە یانەی ئەلئیتیحاد ئامادەیە هەمان موچە بدات بە مێسی ئەگەر بەوان ڕازی بێت.

بەڵام هەردوو یانە لە ئێستایا بەهۆی سزاکانى فیفاوە کە سەرپێچیان کردوە ناتوانن مێسی بکڕن تاوەکو مانگی حەوتی 2023.

هەروەها جگە لە مێسی ئەو دوو یانەیە بە نیازی کڕینی ئەستێرەکانی دیکەى ئەوروپان لەوانەش لوکا مودریج و مارکۆ ریوس و سێرجیۆ ڕامۆس و دوور نیە ئەو یاریزانانە لەهەمان تیپی سعودی پێکەوە یان لە دژی یەکتر یاری بکەن.

یانەى ئەلهیلال نەک هەر کێبرکێ ی ئەلنەسری ڕۆناڵدۆ دەکات بگرە لەوان بەهێزترن و و ناوبانگیان زیاترەو دەیانەوێت بە کڕینی مێسی خۆیان دەرباز بکەن.
هەروەها یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیش چاوی لەسەر مێسیە هەرچەندە گڕێبەستەکەیان زۆر موغری نیە بەڵام ئەو یانەیەیە کە دافید بێکهامی کڕی و ئەویش بە پشک بەشداری یاری ئەو یانەیەی کردوە و دوور نیە مێسی بەهۆی کاروباری بزنسەوە بچێت بۆ ئەو یانە ئەمریکیە, بەڵام ئۆفەرەکەی سعودیە زیاتر سەرنج ڕاکێشە و جۆش و خرۆشی زیاتر دەدات بە جیهانی تۆپی پێ لەبەرامبەر نەسر و ڕۆناڵدۆ.

لە ئێستایا مێسی ئۆفەری زۆری لەبەردەستە و لەبەر ئەوەیە نایەوێت گرێبەستەکەی پاریسی نوێ بکاتەوە. فانەکانی مێسیش بە پەرۆشن بۆ بینینەوەی یاری و سەرکێشیەکانی مێسی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP