دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 30/01/2023

(تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی

محەمەد رەزا
تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی حاڵەتێکی دەروونییە کە مرۆڤ نەخشێکی درێژخایەنی هەیە لە ئیستغلالکردن، یان پێشێلکردنی مافی کەسانی دیکە بەبێ هیچ پەشیمانییەک یان دڵگرانییەک ئەم ڕەفتارە ڕەنگە ببێتە هۆی کێشە لە پەیوەندییەکان یان لە شوێنی کار و زۆرجار تاوانکاری و توندوتیژیە،کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوە، هەستکردن یان پەیوەندییەکانی کەسێک لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەیە.

کەسێک کە تووشی نەخۆشی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی بێت بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی ئەمانەن

•فێڵباز و بێباکانە دەبێت و گرنگی بە هەست و مافی کەسانی دیکە نادات
•حەز بە چەواشەکردنی کەسانی دیکە ئەکات
•ھەستی خۆبەزلزانین و متمانە بەخۆبوونێکی زۆر نیشان ئەدەن
•کەمیی تاوانباری، یان فێرنەبوون دان بە هەڵەکانیان بنێن
•کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆیان ناکەن
•سەلامەتی کەسانی دیکە پشتگوێ دەخەن و لەوانەیە سەلامەتی بۆ خۆیانیش پشتگوێ بخەن
•تەنانەت لەوانەیە چێژ لە بینینی کەسانی دیکە وەربگرن کە تووشی زیان یان ئازار دەبن
•لە ناوبەناو ڕەفتاری خراپەوە تا چەند جار شکاندنی یاسا و ئەنجامدانی تاوانی گەورە

ئەم نەخۆشیە زیاتر لە پیاواندا بەدی ئەکرێت و بەتایبەت لە زایندانی کراوان و ئەوانەی لە ھەتیو خانەکان گەورەبوون،

هەرچەندە هۆکاری تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی نازانرێت، بەڵام توێژەران ئەو هۆکارانەیان دەستنیشان کردووە کە وا لە مرۆڤ دەکەن ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتر بێت

•ئەزموونی منداڵی وەک دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان یان پشتگوێخستن
•دایک و باوکی توشبوو بە نەخۆشیەکە
•ململانێی خێزانی (کێشەی خێزانی،ھەژاری،ھتد...)
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP