دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/01/2023

پەتای وەرزی و نیشانەو چارەسەرەکەی ...!!

ئا: دەریا

نیشانەكان پەتای وەرزی بریتین لـــە:
1. هەستكردن بە سەرما.
2. توشبوون بە تا , و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
3. هەستكردن بە ئازار لە ماسولكەكاندا.وەك ئازاری ماسولكەكانی شان و دەست و قاچەكان.
4. توشبوون بە سەرئێشە.
5. هەستكردن بە ماندووی و لاوازی .
6. توشبوون بە كۆكە.
7. توشبوون بە هەوكردنی قورگ .
8. لوتگیران .
9. توشبوون بە دڵتێكچوون و ڕشانەوە.
10. توشبوون بە سكچوون.
11. هەستكردن بە گێژبوون و سەرسوڕان.

چارەسەری پەتای وەرزی بریتین لە :

-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەشلەمەنی
- وەرگرتنی دەرمانە ئازار شكێنەكان وەك پاراسیتۆڵ.
- خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پرتەقاڵ، سێو،سندی، لالەنگی، کیوی، هەنار ئەومیوانە کارلەسەر بەرزبونەوەی بەرگری لەشدەکەن،
- خۆشتن بەئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت لەبەرامبەر نەخۆشیەکە،
- حەوانەوەی کەسی توشبوو لە ژورێک بەمەرجێک ئاڵوگۆی هەوای تێدابێت واتە هەوای پاکبێت،
- کەسی توشبوو دورکەوێتەوە لەخواردنەوەی شیری گەرم بەتایبەت لەوکاتەی ئالوەکان و قورگی توشی هەوکردن بوون، چونکە وادەکات ئەو بەکتریایانەی کە بونەتە هۆکاری هەوکردنەکە چالکتربن و هەوکردنەکە زیاتربێت.

بەھیوای لەش ساغی بۆھەموولایەک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP