هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، 7 کۆمپانیای ئێرانییان خستووەتە لیستی ڕەشەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 7 کۆمپانیای ئێرانی خرانە لیستی قەدەغەی بازرگانییەوە بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕووسیا لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لیستەکە بەشێوەیەکی تایبەت زۆرێک لە کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و هێزی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسداران لەخۆ دەگرێت.
ڕاگەیاندراوەکە ئەوەشی زیاد کرد، "ئەم حەوت قەوارەیە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دەستنیشان کران چونکە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵسوکەوت دەکەن و، یارمەتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی دەدەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، چوونە نێو ئەم لیستە ڕەشەوە واتا کاراکردنی ڕێوشوێنەکانی چاودێریکردنی هەناردەکردن لە دژی ئەم قەوارانە.