دواین هەواڵ

ئابوری‌

 31/01/2023

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی موچە

هەرێم نیوز

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی رەوانەکردنی پارە بۆ هەولێر، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی موچە و پێداویستیەکانی خەڵکی کوردستان.   

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە دکتۆر تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی سوپاسی یەکێتی ئەوروپای کرد كه له دوای ڕاپەڕینەوە ڕۆڵی کاریگەریان هەبوە لەیارمەتیدان و پاراستنی هەرێمی کوردستان، هاوکات دواین پەرەسەندنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی بۆ شاندی میوان ڕون کردەوە، بەتایبەت دوای دەرچونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پەیوەست بەپرسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.  

لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەکردوە، "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەنیسبەت حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیشەوە چاوەڕواننەکراو بوەو پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنانە بوە کە لەنێوان هەردولادا هەبوە لە سەر پرسی بودجە، نەوت، مادەی 140 و هەندێک پرۆژەیاسای تر".      

ئەوەشی خستوەتەڕو، "وەک حکومەتی هەرێم باوەڕمان بەچارەسەری کێشەکانە بەڕێگای گفتوگۆ، لەو چوارچێوەیەشدا نیەت و هەوڵی باش لەهەردولاوە هەیە و چاوەڕێی دەرچەو هەنگاوی نوێین لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم تا دەرچونی یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق. 

پەیوەست بە پڕۆژەیاسای بودجە و پشکی هەرێمی کوردستانیش، ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەکردوە، "لەم کاتەدا دۆخی عێراق ناخوازێت کێشەی زیاتر بۆخۆی دروست بکات، عێراق و هەرێم پێویستیان بەدۆخێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو لێکتێگەیشتن و پرۆژانە تەواو بکەن کە لە سەرەتای دەستبەکاربونی کابینەی محەمەد شیاع سودانیەوە کاریان لە سەرکراوە بە پێی ڕێکەوتنی نێوان هەردولا، لەوانە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق، پرۆژە یاسای نەوت و غاز، مادەی 140 و هەندێک پرۆژە یاسای تر.        



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP