هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى په‌یوه‌ستن به كاراكردنه‌وی كۆمیسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون به ڕێككه‌وتن و سازان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/١/٣١، به ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیمان له ماكسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێم و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
باسی لەوەش کردووە، به بایه‌خه‌وه باسمان له پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئاماژەمان به كاری له پێشینه‌ی په‌رله‌مان كرد له‌وباره‌یه‌وه كه ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى په‌یوه‌ستن به كاراكردنه‌وی كۆمیسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون به ڕێككه‌وتن و سازان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم.
ئەوەش هاتووە، جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه بەوەی پێكهاته‌كان مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، هه‌ر كات پێكهاته‌كان له‌نێو خۆیاندا گه‌یشتنه خاڵێكی هاوبه‌ش بۆ شێوزای به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پێویسته هه‌موومان ڕێز له بڕیاره‌كه‌یان بگرین.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، گرنگی و په‌ره‌پێدانی پەیوەندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڕووسیاى فیدڕاڵ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر کرایه‌وە.