دواین هەواڵ

کوردستان‌

 01/02/2023

19 ساڵ بەسەر کردەوە تیرۆریستییەکەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت

هەرێم نیوز

ڕۆژی‌ یەكی شوباتی ساڵی‌ 2004، ئەو كاتەی كە خەڵك بە بۆنەی جەژن سەردانی یەكتریان دەكرد، دوو "تیرۆریست" لە دوو بارەگای سەرەكی دوو ھێزی سەرەكیی كوردستان لە ھەولێر و بەشداربوانی ئەو رێوڕەسمەیان كردە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی 2ـی 2023، 19ـیەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوباتە کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و لە دوو شوێنی جیا لەناو شاری هەولێر بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لەلایەن تیرۆریستانەوە زیاتر لە 100 کەش شەهید بوون.

رووداوەکە بەم جۆرە بوو، لە كارەساتی یەكی شوباتی ساڵی 2004ـدا، 103 کەس لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا لەناو بارەگای لقی 2ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی‌ 3ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ھەولێر شەھید بوون، لەوانە چەندین سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل، ھەروەھا ژمارەیەكی زیاتریش بریندار بوون.

ھەردوو تەقینەوەی ھاوكاتی یەكی شوبات، زیانی زۆری گیانی و ماددی هەبوو کە تێدا 103 كەس شەھیدبوون، لەوانە چەندین سەركردە و كادیری پارتی و یەكێتی و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل.

ساڵانە یادەكە لە لایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رێك دەخرێت و لە مۆنۆمێنتی پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان بەرپرسانی حزبی و حكوومی و كونسوڵخانەی وڵاتان بەشداری دەكەن و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی شەهیدان دادەنێن و وەفا و سۆزییان بۆ دووپات دەكەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP