دواین هەواڵ

کوردستان‌

 01/02/2023

باڵوێزى بەریتانیا لەعێراق: پاڵپشتى چارەسەرى کێشەکانى نێوان یەکێتى و پارتى دەکەم

هەرێم نیوز

سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باڵوێزى میوان، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى نێوان یەکێتى و پارتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ مايک برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عێراق كرد. 

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌‌كەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ برەودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه‌؛ هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى ‏عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ ‏كرد.‏

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP