دواین هەواڵ

عێراق‌

 01/02/2023

دژە تیرۆری عیراق ژمارەیەک داواكراوی تیرۆری لە سنورى سلێمانی و کەرکوک دەستگیر كرد

هەرێم نیوز

دەزگای دژە تیرۆری عیراق ئاشكرای كرد، 4 داواكراوی تیرۆریان لە پارێزگای سلێمانی و كەركوك و سەڵاحەدین دەستگیر كردووە.

دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، زنجیرەیەك پرۆسەی تایبەتیان ئەنجامداوە و لەو چوارچێوەیەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژە تیرۆری سلێمانی توانرا 2 داواكراوی تیرۆر لە ناوچەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكرێن.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، هەروەها داواكراوێكی دیكەی تیرۆر لە پارێزگای كەركوك و داواكراوێكی دیكەش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر كراون.

دژە تیرۆری عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە نەینەوا گەڕان و پشكنین ئەنجام دراوە و دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیراوە كە كەلوپەل و چەك و تەقەمەنی تێدا بووە، دواتر بە تەواوەتی سوتێنرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP