دواین هەواڵ

ئابوری‌

 01/02/2023

ئۆپیک پڵەس: لەسەر هەمان سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت بەرەوام دەبین

هەرێم نیوز

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، لەسەر هەمان سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت بەرەوام دەبین و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکەین.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزارەتە هاوبەشەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد هەوڵدەدەن چاوەڕوانییەکانی خواست لە چین و ترسی سستبوونی ئابوری هاوسەنگ رابگرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەکانی وەزارەت لە مانگی نیسانی داهاتوودا دەبێت و رێکخراوەکە پابەندی خۆی بە بڕیارەکەی پێشووەوە دووپاتکردەوە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا دەرکرا، کەمکردنەوەی ٢٪ی خواستی جیهانی بوو بۆ نەوت تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ بۆ پاراستنی نرخی نەوت و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو ئالنگاریانەی لە رووی ئابوری و ئەمنییەوە رووبەڕووی جیهان بووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP